مەهاباد.. دوو بەندکراوی کورد لەسێدارە دران

 مەهاباد.. دوو بەندکراوی کورد لەسێدارە دران
دوو هاووڵاتی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد لەسێدارە دران، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ماڵپەڕی (هەنگاو) لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەرەوە ڕۆژانە یەک کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراوە.

بەپێی هەواڵێ ماڵپەڕی (هەنگاو) سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -11- 7 سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد بەناوەکانی ڕەحیم محەممەدپوور، و مەهدی، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بەڕێوە چووە.

ئەو دوو بەندکراوە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەرەوە سزای سێدارەی ٦ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی سەڵماس، ئورمیە و مەهاباد بەڕێوە چووە.





باسنيوز
Top