بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی: سەرکەوتنی پێشمەرگە سەری لە داعش شێواندووە
عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “لە میحوەرەکانی پێشمەرگە داعش خۆی ناگرێت و بەرەو سەنتەری شاری مووسڵ دەڕۆن زۆر لە ئەمیرەکانیان بەرەو ناوشار گەرێنراونەتەوە گوتی: "سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە سەری لە داعش شێواندووە لەناوشاری مووسڵیش باسی قارەمانی پێشمەرگە دەکرێت و داعش سەرجەم رێکارەکانی گواستنەوە و گەیاندن و هێڵەکانی پەیوەندی و تەلەفزیۆن و رادیۆشی قەدەغە کردووە".
ئەوەشی خستە ڕوو: “لە هەندێک ناوچەی دەوروبەری مووسڵ خەڵک هاوکاری لە هێزە ئەمنییەکان وەرگرتووە و ڕووبەڕووبونەوە لە نێوانیان ڕووی داوە”.
باسنیوز
