شەقڵاوە.. گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 شەقڵاوە.. گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -10 -7 لە قەزای شەقڵاوە قوتابییەکی تەمەن 16 ساڵ لە ماڵی خۆیان لەڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەم بارەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر، لە پەیجی فەرمیی خۆی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵ نووسیویە "کاتژمێر (۱۰)ی بەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی 2016 -10- 7 ، پۆلیس لە بوونی ڕووداوێکی نەخوازراو لە قەزایی شەقڵاوە ئاگادار کرایەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا گەنجێک بەناوی محەمەد خەلیل ئەحمەد، تەمەن (۱٦) ساڵ، پیشە قوتابی، لە ماڵی خۆیان بە پەتێک خۆی خنکاندووە، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە."

لەلایەن پۆلیسەوە بۆ بەدواداچوون و هۆکاری سەرەکەیی ئەو کارە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە.






باسنيوز
Top