مەحما خەلیل: دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکەن

 مەحما خەلیل: دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکەن
قایمقامی شنگال ڕای گەیاند: "دەست وەردان لە کاروباری ئیدارەی شنگال زۆر بووە و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ئارەزووی خۆی کاری نایاسایی و پێشێلکاری ئەمنی لە شنگال دەکات".



مەحما خەلیل، قائیمقامی شەنگال، ڕاگەیاند: “ئاگاداری پەکەکە دەکەینەوە کە واز لە شنگال و کاروباری ئیدارەی شنگال بهێنێت، چەندین جار داوامان کردووە لە رێگای حزبییەوە و لە رێگای کەسایەتییەکانەوە و لە رێگای حکوومەتەوە کە دەبێت شنگال چۆڵ بکەن، بەڵام دیارە پەکەکە حساب بۆ قسەی کەس ناکات”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە هەڕ ڕۆژە و بەهەر بیانووێکەوە، “پەکەکە پێشێلکاریی ئەمنی و یاسایی لە شارەکە دەکەن، هەڕ ڕۆژەو خەریکی ڕاگەیاندنی حزبێک و بەیاننامەی توند و نانەوەی پشێوین”.



قایمقامی شنگال باسیشی لەوە کرد کە ئەو کاتەی شنگال پێویستی بوو، پەکەکە هاتوون، وەک چۆن ئەو کاتەی کۆبانێ پێویستی بووە، پێشمەرگە چووە و دواتر گەڕاوەتەوە، بۆیە داوای کرد: “دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکەن".

ڕوونیشی کردەوە کە پەکەکە بەشێکی زۆری باڵاخانەکانی شنگالی داگیر کردووە و “چۆڵی ناکەن”، تادێت خەڵکی هەراسان دەکەن و بەشێکی لە گەنجان و کچانی ئێزدی بەزۆر دەکەنە چەکدار.







باسنیوز
Top