پێشمەرگە لە سەنتەری شاری باشیکە
لیوا بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی لە میحوەری باشیک راگەیاند: ماوەی ١٦ ڕۆژە هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەمارۆی شاری باشیکی داوە و نزیکەی ١٠٠ چەکداری داعش لە شارەکە ماونەتەوە و دەیان ئۆتۆمبێلی بۆمرێژکراویان ئامادە کردووە بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە، گوتی: "دوای گەمارۆدانێکی زۆر دواجار ئەمرۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێرشیان لەچەند قۆڵێکەوە بۆ شارەکە دەستپێکردووە و تائێستا پێشرەوی بۆ شارەکە بەردەوامە و لە قۆڵێکەوە پێشمەرگە لە سەنتەری شاری باشیکە و لەوێ ڕووبەڕووبونەوەی لە نێوان پێشمەرگە و داعش هەیە".
ئەوەشی خستەروو: داعش توانای بەرگری نەماوە و کوژراویان زۆرە.
باسنیوز
