نوێنەری شەبەک لە پەرلەمانی عیراق: داوا دەکەین هەرێمی کوردستان بمانپارێزێت

نوێنەری شەبەک لە پەرلەمانی عیراق: داوا دەکەین هەرێمی کوردستان بمانپارێزێت

نوێنەری کوردانی شەبەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای پاراستنیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

(سالم شەبەکی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد کە ناوچەکانی شەبەک لە نەینەوا لەلایەن پێشمەرگەوە بپارێزرێن.

شەبەکی بۆ کەناڵی سۆمەریە ڕایگەیاندووە، داوا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە خەندەق لە دەوری گۆندەکانی شەبەک لە دەڤەری گۆگجەلی دروست بکەن بۆ ئەوەی لە هەڕەشەکان دوور بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە کوردانی شەبەک لە سایەی پێشمەرگەوە زیاتر هەست بە ئارامی دەکەن، بۆیە مەترسیی ئەوەیان هەیە لە دەرەوەی دەسەڵاتی پێشمەرگە گیان و گۆندەکانیان پارێزراو نەبن.

جەختی لەوەش کردووە کە نزیکەی ٣٩ گوندی شەبەک لە مەترسیدان ئەگەر هیزەکانی پێشمەرگە خەندەق لە دەوری گوندەکانیان نەدەن.
Payamner-
Top