وەزارەتی ئەوقاف کۆنفرانسێک بۆ ڕێکخستنی وتاری ئایینی ڕێکدەخات

وەزارەتی ئەوقاف کۆنفرانسێک بۆ ڕێکخستنی وتاری ئایینی ڕێکدەخات

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و زانکۆکان و بیرمەندانی هزری ئایینی، کۆنفرانسێک بە چاودێریی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساز دەکات.

لەو بارەیەوە، (نەبەز ئیسماعیل) وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی تایبەت بۆ ناوەندی هەواڵی ئازاد ڕایگەیاند بڕیارە ڕۆژانی ٨-٩ ئەم مانگە بە چاودێریی نێچیرڤان بارزانی و بەناونیشانی "بەرەو گوتارێکی ئایینی هاوسەنگ لەسەر بنەمای مرۆڤدۆستی و ئاشتی کومەڵایەتی" لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕێکبخات.

ئاماژەی بەوەش کرد کە مەبەست لەو کونفرانسە کە بە بەشداریی مامۆستایانی ئایینی و بیرمەندانی هزری ئیسلامی لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، ڕێکخستنی گوتاری ئایینیە بە شێوەیەکی سەردەمیانە و دوور لە تەشهیر و ناوزراندن.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کۆنفرانسەدا مامۆستایان و بیرمەندان بابەتەکانیان پێشکەش دەکەن و دواتر لەلایەن بەشداربووانەوە گەنگەشە لەسەر خاڵەکان دەکرێت و چەند ڕاسپاردەیەک دەردەچن کە پەیوەندییان بە ناوەرۆک و کاتی وتارەکانەوە دەبێت
Payamner-
Top