خێزانێک لە کەمپی خازر دوو منداڵی تووشبووی تالاسیمایان هەیە

 خێزانێک لە کەمپی خازر دوو منداڵی تووشبووی تالاسیمایان هەیە


دوو مناڵی خێزانێکی ئاوارەی موسڵ لە کەمپی خازر گرفتاری نەخۆشی درێژخایەنن.

فوئاد 14 ساڵە و رووسلیش 9 ساڵ، هەردووکیان دووچاری نەخۆشی تالاسیمیان، مانگانە پێویستییان بە خوێن و چارەسەرە، دایک و باوکیان دەڵێن "لە کەمپ و ئاوارەییدا توانایان نییە لەگەڵ نەخۆشی مناڵەکانیان مامەڵە بکەن".

ئەو خیزانە کە خەڵکی موسڵن، ئێستا بەهۆی نەخۆشی دوو لە منداڵەکانیان دەناڵێنن، خوێنیان کەمدەکات و مانگانە پێویستیان بە وەرگرتنی خوێنە، بەڵام ئێستا ناتوانن خوێن وەربگرن و ژیانیان کەوتۆتە مەترسییەوە .

کەمپی خازرە، کە یەکێک لە گەورەترین کەمپەکان کە بۆ ئاوارەکانی موسڵ لە باشووری کوردستان دروستکراوە.
Rudaw-
Top