شاندێکی پارتی و دەزگای بارزانی لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئایکاپدا بەشدار دەبن

 شاندێکی پارتی و دەزگای بارزانی لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئایکاپدا بەشدار دەبن
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی لە تورکیا بەشداری دەکەن لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە تۆڕی پارتە سیاسییەکانی کیشوەری ئاسیا.



شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی BCF كە پێك هاتووە لە عومەر میرانی نوێنەری پارتیمان لە ئانکارا و سیروان حەمەڕەشید بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشدارییان لە كونفرانسی تایبەتی توڕی پارتە سیاسییەكانی كێشوەری ئاسیا ناسراو بە ICAPP كرد كە لەی تشرینی دووەمی ٢٠١٦وە لە شاری ئیستانبوڵی توركیا بەڕێوە دەچێت و دوو ڕۆژ دەخایەنێت. ئەم كونفرانسە تایبەتە بە كێشەی كۆچ و کۆچکەر.



شایانی باسە ئەم كۆنفرانسە لە لایەن پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوای توركیا AK party میوانداری دەكرێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێت و شاندەكانی ٣٩ پارتی سیاسی لە ٢٣ وڵات تیایدا بەشدارن، هەروەها سكرتێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی سكرتاریەتی ICAPP و چەندین چاودێر لە ئەنجومەنی پارتە سیاسیەكانی ئەفریقیا CAPPوە تیایدا بەشدارن.
pdk-
Top