کۆمپانیایەکی ئەڵمانی دووملیۆن دۆلار بۆ کرێی هاتوچۆی مامۆستایانی دھۆک دابین دەکات

 کۆمپانیایەکی ئەڵمانی دووملیۆن دۆلار بۆ کرێی هاتوچۆی مامۆستایانی دھۆک دابین دەکات
کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کرێی هاتوچۆی مامۆستایان بۆ ماوەی شەش مانگ دابین دەکات و ئێستا وەکو قۆناغی یەکەم دووملیۆن دۆلاری بۆ پارێزگای دھۆک دابین کردووە و گرێبەستیش ئیمزا کراوە.



سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کرێی ھاتوچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ مامۆستایان دابین دەکات ولەئێستادا وەکو قۆناغی یەکەم دووملیۆن دۆلاری بۆ مامۆستایانی دھۆکی دابین کردووە وھەر لەم مانگەشەوە پارەکە بەشێوەی مانگا بەسەر مامۆستایان دابەش دەکرێت، کە بە پێی دوری ڕێگا دەبێت بۆ مامۆستایان لە٥٠ دۆلار بۆ١٠٠ دۆلار دەست پێدەکات."



وتیشی، ئەو پرۆژەیە بۆ ھەرسێ پارێزگای ھەرێمی کوردستانە ولەئێستادا لیستی ناوی مامۆستایانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانیشمان بەدەست گەیشتووە و بڕیارە ڕادەستی ئەو کۆمپانیایە بکەین، بۆ ئەوەی پارە بۆ مامۆستایانی ئەو دوو پارێزگایەش خەرج بکرێت.



لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری پلاندانان لە پەروەردەی دھۆک شازری خەلیل بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارێزگا گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەڵمانیەکە ئیمزا کردووە و ئێستا ناوی مامۆستایان جیا دەکەینەوە بەپێی دوورییەکەیان، چونکە بەپێی دووری ڕێگا پارە بەمامۆستایان دەدرێت، کە ئەوانەی ٢٥ کم ٥٠ دۆلار و ئەوانەی ٥٠ بۆ ٧٥ کم ٧٥ دلارە و ئەوانەی ٧٥ کم بۆ سەرەوە ١٠٠ دۆلاریان پێ دەدرێت.
Kdp-
Top