میدیایەکی ئێران سووکایەتی بە کوردانی یارسان دەکات
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان (مافنیوز) داڕشتن و ناوەرۆکی ئەو بابەتە دەربڕی قوولایی نەفرەت و کینەی نووسەران و بەڕێوەبەرانی ئەو ماڵپەرەیە لەگەڵ ئایینی یارسان و کوردانی یارسان لە ئێران.
ئەم ماڵپەڕە بە فیرقە پێناسەکردنی ئاینی کوردانی یارسان کە دینێکی پاشماوەی میترائیزم و زەدەشتییە، لە بەرانبەر دیداری پارێزگاری کرماشان و "نەسرەدین حەیدەری" یەکێک لە ڕێبەرانی کوردی یارسان و چالاکوانی کوردی یارسان لە ڕۆژانی ڕابردوودا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و ئەو دیدارەی بە ڕەزالەت وەسف کردووە.
ماڵپەڕی فیرقەنیوز لە درێژەدا ئایینی یارسانی بە "ئایینێکی بەتاڵ" و بیروباوەڕی کوردانی یارسانی بە "چەواشە" پێناس کردووە.
ئەمە یەکەم جار نییە کە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی سووکایەتی بە پەیڕەوانی ئایینی کوردانی یارسان لە کرماشان و ئیلام و هەمەدان دەکەن، لە ساڵانی رابردوودا بە دەیان ڕووداوی لەم چەشنە ڕوویان داوە کە خۆسووتاندنی کوردێکی یارسانی خەڵکی هەمەدان لە تاران لە ناڕەزایەتی بەم سووکایەتییانەی دەزگاکانی کۆماری ئیسلامی بوو.
لە چەند مانگی ڕابردووشدا کۆمەڵێک کەسی توندڕەو لە شاری شائابادی سەر بە کرماشان هێرشیان کردە سەر پەرستەگەیکی کوردانی یارسان و سووکایەتیان بە پیرۆزییەکان کرد.
باسنيوز
