وەزیری كشتوكاڵ: بەپێی توانا چارەسەری گرفتەكانی پۆلیسی دارستان دەكەین

 وەزیری كشتوكاڵ: بەپێی توانا چارەسەری گرفتەكانی پۆلیسی دارستان دەكەین
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی دارستانی هەرێم و سەرجەم بەڕێوەبەرانی پۆلیسی دارستان لە گشت پارێزگاكانی كوردستان، كۆبویەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 6/11/2016 لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ، عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەگەڵ لیوا مستەفا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی دارستانی هەرێم و سەرجەم بەڕێوەبەرانی پۆلیسی دارستان لە گشت پارێزگاكان كۆبویەوە.

لە كۆبونەوەیەدا، باس لە ڕۆڵ و ئەركی پۆلیس دارستان لە بواری پاراستنی ژینگە و دارستانەكان، ڕێگەگرتن لە ڕاوكردنی باڵندە، زێدەڕۆیی و لێدانی بیر بە ئامێری پایلی قەدەغەكراو كرا.

سەبارەت بە كێشە ئیداری و داراییەكانیش، وەزیری كشتوكاڵ، جەختی لەوە كردەوە كە ئێستا هەرێمی كوردستان بە قەیرانێكی سیاسی و داراییدا تێدەپەڕێت كە كاریگەریی بۆ سەر گشت جومگەكانی دیكە هەیە و پۆلیسی دارستانیش لەمە بەدەر نییە، جەختی لەوەش كردەوە كە بەپێی توانا هاوكارییان پۆلیسی دارستان.












باسنيوز
Top