وهزارهتی شههیدان: بڕینی دوو موچەیی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ناگرێتەوە
حکومەتی هەرێم لهئێستادا سیستەمی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی دەستپێکردووە و بریارە لەماوەی سێ مانگدا کارەکانی تەواو بکرێت، كه ئامانج لێی بڕینی دوو موچهیی و موچهخۆری بندیواره.
بەشێک له کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە وەزیفەیەکی تریان هەیە و مووچە وەردەگرن لە هەمانكاتدا موچەی شەهیدان یان ئەنفالکراوان-یش وەردەگرن مەترسیان لە برینی موچەکانیان هەیە بەهۆی سیستەمی نوێوە.
فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند "بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ وەزیری شەهیدان قسەم کردووە و پێی راگەیاندم کە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مینحەیەو بەپێی یاسا نابرێت".
وتیشی"كەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان پاش جێبەجێکردنی سیستەمی نوێ رێنمایی تایبەتیان بۆ دەردەکرێت بۆئەوەی بزانرێت چۆن مووچەکانیان پێبدرێت و لەکوێ وەری بگرن".
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەگەرچی مووچەکانان پاشەکەوت ناکرێت، بەڵام موچەی چوار مانگی ساڵی رابردوو چوارمانگی ئەمساڵیان لای حکومەتەو لە چاوەروانی وەرگرتنیدان .
خەندان
