هه‌په‌گه ئاماری شه‌ڕی 3 مانگی بڵاوكرده‌وه
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه) باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه ئاماری شه‌ڕی مانگی ئاب‌و ئهیلولو تشرینی یه‌كه‌می بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند، 21 ئه‌فسه‌رو 1715 سه‌رباز و پۆلیسی توركیا كوژراون‌و 120 تانك و زرێپۆش تێكشكێندراونو 214 گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ش گیانیان له ده‌ستداوه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌په‌گه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌سێ مانگی رابردوودا سوپای توركیا 132 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی زهمینیو 83 ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی‌و 36 هێرشی هه‌لیكۆپته‌ری جهنگیو 85 هێرشی به هاوهنو توپخانه‌كانی له دژی هێزه‌كانی گه‌ریلا ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها گه‌ریلانی په‌كه‌كه 530 چالاكی سه‌ربازییان له‌دژی سوپای توركیا‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه، "له‌و شه‌ڕانه‌دا 1736 سه‌رباز و پۆلیس كوژراون كه 21 له‌وانه ئه‌فسه‌ر بوون‌و 676 یش برینداربوون. له‌و چالاكیانه‌دا 120 زرێپۆش‌و تانك تێكشكێندراونو 205 ئۆتۆمبێلیش سوتێنراون".
له‌باره‌ی زیانه‌كانی گه‌ریلاكانیان له‌و شه‌ڕانه‌دا، هه‌په‌گه ئاشكرایكردووه"214 گه‌ریلایان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 6 گه‌ریلاش به‌دیلگیراون".
له‌مانگی ته‌موزی 2015وه شه‌ڕو پێكدادانی نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه ئه‌وه‌ش دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوانیان كه‌ماوه‌ی 3 ساڵ به‌رده‌وام بوو، له‌ئێستاشدا پڕۆسه‌كه به‌ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه.
له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، سوپای توركیا لهزۆرناوچهی باكوری كوردستان ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامداو چه‌ند شار‌و ناوچه‌یه‌ك له‌ئه‌نجامی بۆردومانی توركیا به‌ته‌واوی كاول بوون، له‌وانه؛ نسێبین، جزیره، گه‌ڤه‌رو ناوچه‌ی سوری ئامه‌د.
Xandan-
