جڤاتی گشتی سێ پێشنیاری بۆ كشانه‌وه له‌حكومه‌ت ئاماده‌كرد
جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ سێ پێشنیاری ئاماده‌كرد له‌باره‌ی پرسی كشانه‌وه یان مانه‌وه‌یان له‌حكومه‌ت و راده‌ستی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر یه‌كێكیان، كه به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی 10 ئه‌م مانگه گۆڕان "یه‌كلاده‌بێته‌وه".
ئاماده‌كردنی ئه‌و سێ پێشنیاره له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی جڤاتی گشتیدا هات كه ئه‌مڕۆ له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو بۆ تاوتوێكردنی پرسی كشانه‌وه له‌حكومه‌ت، دۆخی سیاسی هه‌رێم و شه‌ڕی داعش و ئه‌گه‌ره‌كانی دوای رزگاركردنی موسڵ.
كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌خه‌ندان-ی وت "هه‌موو بۆچوونه‌كانی جڤاتی گشتی ئه‌مڕۆ ده‌كرێته راپۆرتێك و ده‌درێته جڤاتی نیشتیمانی و له‌كۆبونه‌وه‌ی 10ی ئه‌م مانگه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، چه‌ند بۆچونێكیش له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌وه هه‌بوو".
رونیشیكرده‌وه "له‌باره‌ی كشانه‌وه سێ بۆچون هه‌یه‌و ده‌كرێن به پێشنیار‌و به‌رزده‌كرێنه‌وه بۆ جڤاتی نیشتیمانی، بۆچونێك پێی وایه ته‌نها له‌حكومه‌تی هه‌رێم بكشێینه‌وه، بۆچونێكی تر پێی وایه پێویسته له‌حكومه‌ت و حكومه‌تی خۆجێیه‌تی بكشێینه‌وه، بۆچونی سێیه‌میش پێی باشه بمێنینه‌وه".
تاوتوێكردنی پرسی كشانه‌وه له‌حكومه‌ت دوای زیاتر له ساڵێك دێت له دورخستنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان له‌حكومه‌ت له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گه‌یشته بنبه‌ست.
ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی گۆڕان وتی "له‌ئێستادا ناتوانین زۆرینه دیاریبكه‌ین كه چیان پێ باشه، چونكه ئه‌مڕۆ نه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه، له‌كۆی 67 ئه‌ندامی جڤاتی گشتی 25 كه‌س بۆچونه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو، له‌و ژماره‌یه‌ش به‌شێكی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوو بمێنینه‌وه، بۆیه سێ پێشنیاره‌كه ده‌درێته جڤاتی نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌وه دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمی ئۆرگانه‌كانی گۆڕانه له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه له حكومه‌ت، دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی گۆڕان 29ی مانگی رابردوو، له كۆنفراسێكی رێكخستنه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌یدا له به‌ریتانیا پرسیاری ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی ئۆرگانه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی كرده‌وه كه "له‌م ههلومهلهرجه سه‌خته‌دا چی بكه‌ن؟".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ژوری حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان له‌په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆبوونه‌وه‌و تاوتوێی پرسی كشانه‌وه‌یان كرد له‌كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمدا.
به‌وته‌ی كوێستان محه‌مه‌د، له‌كۆبونه‌وه‌ی 10ی ئه‌م مانگه‌ی جڤاتی نیشتیمانیدا "یهكلایدهبێتهوه گۆڕان بڕیاری كشانه‌وه له‌حكومه‌ت ده‌دات یاخودنا".
ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ پارتی به‌شداری له حكومه‌تی هه‌رێمدا كرد‌و 16 پۆستی وه‌رگرت كه چواریان وه‌زیرو دانه‌یه‌كیان سه‌رۆكی ده‌سته بوو ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار‌و چه‌ند پۆستێكی دیكه بوون، به‌ڵام زیاتر له ساڵێكه وه‌زیرو به‌رپرسانی گۆڕان له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه دورخراونه‌ته‌وه.
تیمی گۆڕان له‌حكومه‌ت سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌نراوێكدا پابه‌ندبوونی خۆیان به‌هه‌ر بڕیارێكی بزوتنهوهكهیانهوه ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختیانكرده‌وه كه هیچ مانایه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌كشانه‌وه له پۆسته‌كانیان.
Xandan-
