ئەڵمانیاو یۆنان؛ دژی دەستگیركردنی هاوسەرۆك‌و پەرلەمانتارانی هەدەپە خۆپیشاندان ئەنجامدرا

 ئەڵمانیاو یۆنان؛ دژی دەستگیركردنی هاوسەرۆك‌و پەرلەمانتارانی هەدەپە خۆپیشاندان ئەنجامدرا

لەدژی دەستگیركردنی هاوسەرۆك‌و پەرلەمانتارانی هەدەپە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە، ئەمڕۆ بە هەزاران لایەنگری پەكەكەو هەدەپە لە وڵاتانی ئەڵمانیاو یۆنان رژانەسەر شەقامەكان.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دۆچەڤێلە-ی فەرمی ئەڵمانیا، نزیكەی 7 هەزار كەس لە كوردانی ئەڵمانیا ڕژاونەتەسەر سەقامەكان بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەدژی رێوشوێنەكانی حكومەتی توركیا بۆ دەستگیركردنی هەریەك لەهاوسەرۆكانی هەدەپە، فیگەن یۆكسەكداغ‌و سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و نۆ پەرلەمانتاری ئەو پارتە.
Xandan-
Top