سه‌ربازێكی فه‌ره‌نسی له مالی كوژرا
سه‌ربازێكی فه‌ره‌نسی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه له باكووری وڵاتی مالی كوژرا.
سه‌ره‌ڕای واژۆكردنی رێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان حكومه‌ت و گروپه تووندڕه‌وه‌كان له ساڵی 2015، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و گروپانه له‌و ناوچانه جموجوڵیان هه‌یه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه كه "دوو ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سه‌ر به هێزی لوجستی برخان رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه به بۆمبی چێندراو له باكووری كیدال له مالی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه سه‌ربازێكی فه‌ره‌نسی به‌ناوی فابیان جاك كوژراوه و یه‌كێكی تریش بریندارووه.
گروپی ئه‌نسار ئه‌لدین كه له‌لایه‌ن ئه‌یاد ئاگ گالی-یه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت به‌رپرسیارێتی خۆی له رووداوه‌كه گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
Xandan-
