کێشەی پارێزگار هۆكاری دروست نهبوونی لیژنەی لێکۆڵینەوە له داھاتی سلێمانی بووه
سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئەنجومەنی پارێزگا رەزامەندی داوە کە لیژنەیەکی دیکە بەبەشداری ھەموو فراکسیۆنەکان دروست بکرێت، بەڵام بەھۆی کێشەی پارێزگار تاوەکو ئێستا ئەولیژنەیه دروست نەکراوە.
سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زیاد کاکە رەزا بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئەو لیژنەیهی لەبارەی داھاتی سلێمانی لەسێ ئەندام دروست کرابوو، یەکێک لەئەندامەکان خۆی کێشایەوە بۆیە ئەولیژنەیە ھەڵوەشایە.
زیاد کاکە رەزا گوتیشی: دوای ئەوەی پێشنیارێک کرا کە لیژنەیەکی دیکە بەبەشداری نوێنەری ھەموو فراکسیۆنەکان دروست بکرێت وئەنجومەنی پارێزگاش رەزامەندی نیشانداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەولیژنەیە دروست نەکراوە.
سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشی کردەوە: ھۆکاری پێکنەھێنانی ئەولیژنەیەش بۆ ئەوە دەگرێتەوە کە کێشەی پارێزگا ھاتۆتە پێش، بۆیە ئەمە بۆتە ھۆی ئەوەی ئەولیژنەیە دروست نەکرێت.
لەماوەی رابردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد کە لەمانگی سێی ئەمساڵەوە ھیچ داھاتێکی پارێزگای سلێمانی نەگەراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی ودیاریش نییە ئەو داھاتە لەچی خەرج کراوە
Payamner-
