حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌یشته‌ هه‌ولێر

 حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌یشته‌ هه‌ولێر
ئه‌مشه‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی كۆپته‌رێكی سه‌ربازییه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.



له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ عه‌بادی له‌لایه‌ن سەرۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.



به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌مێكی دیكه‌ و دوای خواردنی نانی ئێواره‌ عه‌بادی و بارزانی كۆده‌بنه‌وه‌ و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرسی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی سوپای عێراقی ده‌بێت.
Top