حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌یشته هه‌ولێر
له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه عه‌بادی له‌لایه‌ن سەرۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌مێكی دیكه و دوای خواردنی نانی ئێواره عه‌بادی و بارزانی كۆده‌بنه‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرسی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی سوپای عێراقی ده‌بێت.
