لە ئەسینا، حكومهتی ههرێم بە فەرمى بەشدارى لە یەکەمین دیدارى ئابوورى ئەوروپى-عەرەبى کرد
لە دیدارەکە جێگرى سەرۆک وەزیرانى ئەردەن و هەردوو کۆمیسیارى یەکێتى ئەوروپا بۆ کاروبارى کۆچبەران و یارمەتى مرۆیى و بەڕێوەبردنى قەیرانەکان و نوێنەرى کۆمکارى عەرەبى و وەزیرى دەرەوەى فەلەستین و وەزیرى دەولەت بۆ کاروبارى دەرەوەى قەتەر و وەزیرانى دارایى و ئابوورى و گەشت و گوزارى چەند وڵاتێک و یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى عەرەب بەشدار بوون چەندین بابەت و پرسى هەنووکەیى پەیوەست بە بازرگانى و دەرفەتى کارى کارى هاوبەش خرانەڕوو.
لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتى پەرەپێدانى پەیوەندیە ئابووریەکانى نێوان وڵاتانى ئەوروپى و عەربى و قۆناغى ئابوورى نەوت و دواى نەوت کرا. هەروا باس لە دەرفەتى تازە لەم قۆناغە کرا بۆ کارى هاوبەش لە پێناو گەشەسەندن و بونیاتنانەوەى ئابوورى و پەرەپێدانى بازرگانى.
لە دیدارەکەداو لەبەردەم ئامادەبووان فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ووتارێکى پێشکەش کرد و تێیدا هەڵوێست و سیاسەتى حکومەتى هەرێمى لەمەڕ رەوشى سیاسى و ئابوورى ئابوورى خستە روو لەگەڵ کورتە باسێک دەربارەى قۆناغەکانى گەسەندنى هەرێمى کوردستان لە دواى راپەرینەوە تاکو ئەمڕۆ.
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت باسى لە سیاسەتى ئابوورى و هاندانى کەرتى تایبەت و وەبەرهێنانى بیانى و کارى هاوبەشى کەرتى تایبەت و گشتى هەرێم کرد.
هاوکات باسى لەو ئاستەنگ و لەمپەرانە کرد کە هاتنە بەردەم گەشەسەندنى هەرێم ئەویش دابەزینى نرخى نەوت و شەڕى تیرۆریستانى داعش بوو. لەم بارەیەوە گووتى هەرێمى کوردستان توانى خۆڕاگر بێت بەرامبەر رووبوڕوونەوەکان و پێشمەرگە قارەمانەکانى کوردستان توانیان خەونى بەناو دەوڵەتى ئیسلامى لەگۆڕ بنێن و سەرکەوتنى مەزن تۆمار بکەن.
هەر لە بارەى نوشوستى بارى ئابوورى بەڕێزیان بەرنامەى چاکسازى ئابوورى حکومەتى هەرێمى خستەڕوو کە ماوەیەکە کارى لەسەر دەکرێ بەمەبەستى بووژانەوەى ئابوورى و پڕکردنەوەى کەم و کوڕیەکان.
لە تەوەرێکى تر باسى لە ئەرکى سەختى حکومەتى هەرێم کرد کە بەهۆى نزیکەى ئەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار ئاوارەو پەنابەر دووچارى بووە. بەڕێزیان لەم دەرفەتەدا کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى ئاگادار کردەوە کە خواست و داواکارى پەنابەران زۆرەو هیوادارین لە رێگەى ئاژانسە ناوخۆیى و نێودەوڵەتیەکان بتوانن کۆمەک و یارمەتى پێشکەش بە ئاوارەو پەنابەرانى دانیشتووى هەرێمى کوردستان بکەن.
Payamner-
