بەرهەم ساڵح هۆنراوەیەكی ئیبراهیم ئەحمەد بڵاودەكاتەوە
وەكو پشتگرییەك بۆ هاوسەرۆكانی هەدەپە، بەرهەم ساڵح هۆنراوەیەكی ئیبراهیم ئەحمەد بڵاودەكاتەوە، لەكاتێكدا پەیوەندی لەگەڵ كچەكەی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆر ئاڵۆزە.
بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، رۆژی 4-11-2016 لە تویتێكدا پشتگری خۆی بۆ هاوسەرۆكان و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان HDP دەربڕی و هۆنراوەیەكی ئیبراهیم ئەحمەد، باوكی هێرۆخان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی و هاوژینی مام جەلال، سكرتێكری گشتیی یەكێتی بڵاوكردەوە، لەكاتێكدا پەیوەندی بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەوپەڕی گرژیدایە.
بەرهەم ساڵح لەبارەی دەستگیركردنی هاوسەرۆكانی هەدەپە نووسیویەتی "دەمیرتاش و هاوەڵەكانی پێشەنگی دیموكراسی و ئاشتین، چەوساندنەوە بەری ئازادی پێناگیرێ". لە كۆتایی تویتەكەیدا كۆپلەیەك لە هۆنراوەی بەنێوبانگی (شیرین بەهارە)ی ئیبراهیم ئەحمەدی بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێت:
لە زڕەی زنجیر، دڵت نەلەرزێ
پێوەند بۆ لەشە، نەوەك بۆ گیان
Rudaw-
