هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات شه‌ڕى ره‌ققه‌يان ده‌ستپێكرد
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن، ئۆپراسيۆنى سه‌رتاسه‌رى بۆ رزگاركردنى ره‌ققه ده‌ستپێكرد.
له باكوورى سووريا، شه‌ڕ به ئاراسته‌ى ره‌ققه له لايه‌ن يه‌كينه‌كان و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ههڵايساوه و سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى توركيا، هاوپه‌يمانێتى دژى داعش رايگه‌ياند، ته‌نيا ئه‌و هێزانه ده‌توانن ره‌ققه رزگار بكه‌ن.
به ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنه‌كه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه له ماوه‌ى داهاتوودا يه‌كينه‌كان و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى گه‌مارۆى ته‌واوى شاره‌كه بده‌ن و رێگه‌ى په‌يوه‌ندى ره‌ققه و توركيا ببڕن.
له دوو رۆژى رابردوودا قاره‌مان حه‌سه‌ن جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، بۆ شه‌ڕى ره‌ققه چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى پێويستمان به دهستگهيشتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ى رێككه‌وتووين شه‌ڕى ره‌ققه بكه‌ين.
يه‌كينه‌كان ئه‌وه‌يان راگه‌ياندووه، دواى رزگاركردنى شاره‌كه، ره‌ققه ده‌كرێته ناوچه‌يه‌كى خۆبه‌ڕێوبه‌رى هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى ديكه‌ى ئيدارى زاتى رۆژئاواى كوردستان كه خوازيارى فيدراڵيهتن.
يه‌په‌گه كه پێشڕه‌وايه‌تى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ده‌كات رايگه‌ياند، له ناحيهى عه‌ين عيساوه ده‌ستيان به پرۆسه‌كه كردووه و ته‌نيا 35 كيلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شارى ره‌ققه‌وه دوورن.
توركيا به‌رده‌وام ره‌تيده‌كاته‌وه رێگه بدات يه‌كينه‌كان به‌شدارى له شه‌ڕى ره‌ققه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئه‌و ناڕهزايهتييانهى له‌به‌رچاو نه‌گرت و له‌گه‌ڵ يه‌كينه‌كان و سوورياى ديموكراتى گه‌يشته رێككه‌وتن بۆ رزگاركردنى شارى ره‌ققه.
K24-
