پارتەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات داوای ئازادیی هاوسەرۆکانی هەدەپە دەکەن

 پارتەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات داوای ئازادیی هاوسەرۆکانی هەدەپە دەکەن
پاش ئەوەی سەڵاعەدەین دەمیرتاش، و فیگەن یوکسەداغ دوو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) و چەند پەلەمانتاری دیکەی کوردستانی باکوور لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دەستگیر کران، زۆر پارت و لایەنی سیاسی کاردانەوەیان نیشان دا.

بەپێی هەواڵ و زانیاریی میدیای پارتەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش، ئەوانیش بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیدندراو و بەیاننامە پاڵپشتیی خۆیان بۆ هاوسەرۆکانی هەدەپە و پەرلەمانتارانی دیکەی کوردستانی باکوور دەربڕیوە و وێرای ئیدانەکردنی ئەو هەڵویستەی تورکیا، ئەو کردەوانە بە بەربەستی بەردەم پرۆسەی ئاشتی لە کوردستانی باکوور وەسف دەکەن.

ئەو پارت و حزبانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بریتین لە "حزبی دیموکراتی کوردستان – حزبی دیموکراتی کوردستان – کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران – سازمانی خەباتی کوردستان –پارتی سەربەستیی کوردستان."

هەموو لایەک لە ڕاگەیەندراوەکاندا جەخت لەوە دەکەنەوە کە گرتنەبەری کەشی سەرکوت و دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی کورد زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێ و دەبێ ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین و دەنگی خەڵک بگیردرێت و هەڵ بدرێت کێشەکانی لەڕێگەی دانوستان و ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت.
















باسنيوز


Top