بزووتنەوەی گۆڕان نەیتوانی دەستبەرداری حکوومەت بێت

 بزووتنەوەی گۆڕان نەیتوانی دەستبەرداری حکوومەت بێت
دوای كۆبونەوەی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بەوە دەدات كە جارێ بڕیاریان نەداوە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكشینەوە، بەڵام پرسی كشانەوەیان تەوەرێكی گرنگی گفتوگۆكەیان بووە.



مەنسوڕ ئەنوەر، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای كۆبونەوەی چڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ، ڕای گەیاند: "جارێ بڕیارمان نەداوە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكشێینەوە، بەڵام پرسی كشانەوەمان تەوەرێكی گرنگی گفتوگۆكەمان بووە، بێگومان لە كۆبونەوەی نێوان جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بۆچوونی جیاواز لەسەر كشانەۆەی گۆڕان لە حكوومەت هەبووە".



ئایا بەرژەوەندیی گۆڕان لەوەدایە لە حكوومەت بكشێتەوە، یاخود لە نێو حكوومەتدا بمێنێتەوە ئەندامەكەی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوە کرد: "ئەو پرسە گفتوگۆی چڕوپڕی لە بارەوە كراوە و ئەگەری هەموو شتێك لە ئارادا هەیە، بەڵام جارێ بڕیارمان نەداوە لە حكوومەت بكشێینەوە".











باسنیوز
Top