راپەڕین.. تیمێكی بیانی لێکۆڵینەوە لەسەر شوێنەوارەکانی دەڤەرەکە دەکەن

 راپەڕین.. تیمێكی بیانی لێکۆڵینەوە لەسەر شوێنەوارەکانی دەڤەرەکە دەکەن
تیمێكی بیانیی بواری شوێنەواری لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین كاری وێنەگری بۆ ناوچە شوێنەوراییەكانی سنوورەكە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی ببێتە پشتیوانێك لە كاری كنە و پشكنینی ناوچە و شوێنەوارەكانی سنوورەكە.

بەرزان بایز، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: "ئەو تیمە كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووس و وێنەگری بواری شوێنەواری هەنگارین و بەمەبەستی تێگەیشتن لە شوێنەوارەكانی سنوورەكەمان سەردانیان كردین و سەرسامیی خۆیان دەڕبڕی بە گرنگیی سنوورەكە لەڕووی مێژووی مرۆڤایەتییەوە و سنووری ڕاپەڕینیان بە بەشێك لە بێشكەی مرۆڤایەتی ناساند".

گوتیشی "بەڵێنی ئەوەیان پێداین كە لە بواری فوتۆگرافیدا هاوكاریمان بكەن بەوەی كە وێنەی ناوچە شوێنەوارییەكان بگرن بەمەبەستی دروستكردنی ئەپڵیكەیشنێك بۆ تەواوی ناوچە لە شوێنەوارییەكانی ڕاپەڕین و پشتپێبەستنی لەكاتی ئەنجامدانی كاری كنە و پشكنینی ناوچە شوێنەوارییەكان."

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد "ئێستا لەلایەن دوو تیمی بیانییەوە دوو ناوچەی شوێنەواری گرنگ لە ناحیەی سەروچاوە و دەربەندی ڕانیە دۆزراونەتەوە كە مێژوەكەیان بۆ هەزاران ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە."














باسنیوز
Top