ڕاگه‌یاندراوێک لە پارتی دیموكراتیی كوردستانەوە
مەحموود محەمەد، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، ڕای گەیاندووە: "ده‌ستگیركردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی تورکیا لە فراكسیۆنی هەدەپە، نیگه‌رانی كردین، له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌م جۆره كردارانه بارودۆخه‌كه گرژتر ده‌كه‌ن و له ئاستی خزمه‌تكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا نایبینین و هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆ و زه‌مینه خۆشكردنه‌كان له‌بار ده‌بات و ڕه‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن".
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی جەختی لەوە کردووەتەوە: “وه‌كوو پارتی دیموكراتیی كوردستان، هیوادارین هه‌رچی زووتره ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانیكردنی هاوسه‌رۆكان و ئه‌ندامانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا كۆتایی پێ بهێندرێت و ئازاد بكرێن، هاوكات هه‌نگاوی جددی به‌ره‌و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بهاوێژرێ كه خزمه‌تی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات”.
\
باسنيوز
