داوای لێپرسینەوە لە کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنێت دەکرێت
ماجید عوسمان تۆفیق، سەرۆکی لێژنهى بازرگانى و پاراستنى مافى بهكاربهر لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: کۆمپانیا حکوومی و ناحکوومییەکان، هەر کەسێک بە ئارەزووی خۆی کار دەکات، کەس لێپرسینەوە ناکات، بۆیە کەس نازانێت چۆن ڕۆیشتنی باڵانس هەژمار دەکرێت، چەندی دەڕوات و چۆن پڕدەکرێتەوە؟ بۆیە ئەوەی هەیە بەربەڕەڵاییە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: سکاڵای خەڵک لەسەر کۆمپانیای هێڵەکانی ئینتەرنێت، تۆڕی کۆمەڵایەتی تەنیوەتەوە، یاسا پێشێل کراوە، دەبێت لێپرسینەوە لەسەر ئەو سکاڵایانە بکرێت".
نیگەرانیی خۆشی لەوە دەربڕی کە بەپێی پێویست، سەیری ڕاپۆرتەکانیان ناکرێت و پەرلەمانیش کارا نییە.
باسنيوز
