له کرماشان دوو هاووڵاتی سزای سێدارەیان بۆ بڕایەوە

 له کرماشان دوو هاووڵاتی سزای سێدارەیان بۆ بڕایەوە
بە گوتەی سەرۆکی دادگای کرماشان دوو بەندکراوی کوردی خەڵکی (سەرپێڵ زەهاو) لەلایەن دادگای کرماشانەوە سزای سێدارەیان بۆ براوەتەوە.



بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان (مافنیوز) محەمەدڕەزا عەدالەتخا، سەرۆکی داگای کرماشان ئاشکرای کردووە دوو بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگ و بەدەر لە "سڕەی دۆسیە" لەلایەن دادگاوە سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە و کەسێکی دیکەش بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دراوە.



بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵی ناوەندەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی 20 رۆژی ڕابردوودا 10 بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ورمێ، ئیلام و سەڵماس لەسێدارە دراون.




باسنیوز
Top