له کرماشان دوو هاووڵاتی سزای سێدارەیان بۆ بڕایەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان (مافنیوز) محەمەدڕەزا عەدالەتخا، سەرۆکی داگای کرماشان ئاشکرای کردووە دوو بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگ و بەدەر لە "سڕەی دۆسیە" لەلایەن دادگاوە سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە و کەسێکی دیکەش بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دراوە.
بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵی ناوەندەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی 20 رۆژی ڕابردوودا 10 بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ورمێ، ئیلام و سەڵماس لەسێدارە دراون.
باسنیوز
