لە هەولێر دژی دەستگیركردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە خۆپیشاندان كرا

لە هەولێر دژی دەستگیركردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە خۆپیشاندان كرا
رۆژی هەینی 4-11-2016، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، هاوسەرۆكانی هەدەپە و 10 پەرلەمانتاری ئەو پارتە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی توركیاوە دەستبەسەركران، فەرمانی دەستبەسەركردنیش بۆ سێ پەرلەمانتاری دیكە دەرچووە و داواكراون.

دوای لێكۆڵینەوە، فەرمانی زیندانیكردن بۆ هاوسەرۆكانی هەدەپە و شەش پەرلەمانتار دەرچوو، سێ پەرلەمانتاریان بە مەرج ئازادكران، تاوەكو ئێستاش چارەنووسی پەرلەمانتارێك یەكلایی نەكراوەتەوە و لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

ئەو كارەی حكومەتی توركیا لە چەندین وڵات و شوێنی جیاجیاوە كاردانەوەی لێكەوتەوە و لە چەندین شوێن خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، لە باشووری كوردستانیش سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و زۆربەی حیزبەكان ئیدانەیان كرد و داوای دەستبەجێ ئاداكردنی دەستگیركراوەكانیان كرد، هەروەها ئەندام و لایەنگرانی هەدەپە لە بەردەم پاركی شانەدەری شاری هەولێر خۆپیشاندانیان كرد و ئیدانەی ئەو كارەی توركیایان كرد.



رووداو
Top