نەیمار و ڤان دیزل بەیەکەوە دەردەکەون

نەیمار و ڤان دیزل بەیەکەوە دەردەکەون

نەیمار داسێلڤای یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، سەرجەم کارەکانی لە فیلمی ریتێرن ئۆف خەندەر تەواوکرد.

دوای ئەوەی چەند جارێک لە رێگەی گۆرانی گووتنەوە هاتنە پێشەوەی لە دونیای هونەر راگەیاندبوو، ئەمجارە نەیمار لە فیلمێکی ئاکشندا بەشدارە بەناوی ریتێرن ئۆف خەندەر، کە کۆمپانیای پارامۆنت پیکچەرزی ئەمەریکی بۆی پێشنیاز کردو هەر ئەو کۆمپانیایە سەرجەم کارەکانی فیلمەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

لە فیلمەکەدا یاریزانە بەرازیلییەکە، هاوشانی ڤان دیزلی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمەریکی رۆڵی پاڵەوان دەبینن و هەریەکە لە نینا دۆپرێڤ و ساموێل جاکسۆنیشیان لەگەڵدایە.

فیلمەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەخرێتە بازاڕەکانەوە و پۆستەری فیلمەکەش وێنەی نەیمار داسێلڤا دەبێت.

نەیمار پێشتر چەند گۆرانییەکی تۆمارکردووە و لە چەندین کۆنسێرتد بەشدابووە و حەزی خۆی بۆ کاری هونەی نیشانداوە.
rUDAW-
Top