تاران.. ژنە بەندکراوێکی کورد شەش ساڵە بێ مۆڵەت لە زیندانە

تاران.. ژنە بەندکراوێکی کورد شەش ساڵە بێ مۆڵەت لە زیندانە


ژنە بەندکراوێکی سیاسیی کورد دوای شەش ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانە، هێشتا مافی مەرەخەسی (مۆڵەتی یاسای) وچاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی پێ نەدراوە.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافیی مرۆڤیی (هەنگاو) مریەم موقەدەسی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە ساڵی 2010ەوە لە بەندیخانەی (ئێڤین)ی تاران ڕاگیراوە، دوای تێپەڕینی ٦ سال هێشتا لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە مافی مەرەخەسی لێ زەوت کراوە.



ئەو بەندکراوە سیاسییە لە بەندیخانە تووشی چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆر بووە.



مریەم موقەدەسی، ساڵی 2010 و دوای لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و چەند چالاکی سیاسیی دیکەی کورد کە مانگرتنی سەرتاسەری لە شارەکانی کوردستان لێ کەوەتەوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و تۆمەتی "هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی رێژیمی ئێران"ی خرایە پاڵ.



ئەو بەندکراوە کوردە دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە سزای 9 سال زیندانی بەسەردا سەپا.



مریەم ئێستا ٦ ساڵە لە بەندیخانەی ئێڤیی تاران ڕاگیراوە و لە هەبونوی مافی مرەخەسیش بێبەش کراوە.
bAS nEWS-
Top