به‌غدا سته‌م له قوتابییه زیره‌كه‌كانى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كات
به‌هۆى پێدانى 7 نمره به ده‌رچووانى ئاماده‌ییه‌كانى عێراق ئه‌وانه‌ى كه‌سوكاری شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبین یان كه‌سوكاریان زیندانى سیاسیین یان قوربانى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانن، سته‌م له ده‌رچووه كورده‌كانى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت به‌وه‌ى كورسی كۆلێژه پزیشكییه‌كانیان بۆ نامێنێته‌وه، په‌رله‌مانتارێكیش جه‌ختده‌كاته‌وه، كه وه‌زیری خوێ،دنى باڵا دێته په‌رله‌مان و ئه‌و په‌ڕى هه‌وڵى خۆیان ده‌ده‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى ئه‌و قوتابییه ده‌رچووانه.
د. ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى، به (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابیانى ده‌رچووى ئاماده‌ییه‌كان له كه‌ركووك و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، سته‌میان لێ كراوه و به هۆى ئه‌وه‌ى 7 نمراه دراوه‌ته كه‌سوكارى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى یان ئه‌وانه‌ى كه‌سوكاریان زیندانى سیاسیین یان قوربانى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانن، له كۆلێژه پزیشكییه‌كان كورسی خوێندنیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه ده‌رچووانى ئاماده‌یی پێیانڕاگه‌یاندوون، كۆنمره‌كانیان 95 و 96 ده‌بێت، كه‌چى له كۆلێژه پزیشكییه‌كان وه‌ر نه‌گیراون، گوتیشی :" ئه‌مه‌ش سته‌مه له‌وان ده‌كرێت چونكه ساڵى پار له‌و كۆنمرانه كه‌متریش له كۆلێژه پزیشكییه‌كان وه‌رگیراون".
د. ئه‌شواق جاف، گوتیشی :" ڕۆژى یه‌كه‌شه‌مه‌ى داهاتوو وه‌زیری خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه زانستییه‌كان میوانى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا له په‌رله‌مان ده‌بێت، كه گفتوگۆى له‌سه‌ر ئه‌و باه‌ته له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئێمه‌ش وه‌كو په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ئه‌وپڕى هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى ئه‌و ده‌رچووانه"
bAS nEWS-
