2700 کەس لە هێزەکانی ئێران لە سووریا کوژراون
بەپێی ئامارێک کە ڕۆژنامەی (کەیهانی لەندەن) بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستا ٢٧٠٠ کەس لە هێزەکانی ئێران لە شەڕی شەش ساڵەی سووریا کوژراون و پێشبینیی ئەوەش دەکرێ تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ڕێژەیە بگاتە سێ هەزار کەس.
زۆرترین ڕێژەی کوژراوەکان دوای تاران، لە قوم، پارێزگای ورمێ و باشووری ڕۆژئاوا و ناوچەکانی باکووری ئێران و دوای ئەوانەش ناوچەکانی ناوەندی ئێرانن.
نزیکەی 90 (مەلا و فەقێ) ـی ئێران تا ئەمڕۆ لە سووریا کوژراون. بەرچاوترینی ئەو مەلایانە مەلا محەممەد عەلی قولیزادە، نوێنەری وەلیی فەقێ لە سوپای قوم بووە.
بێ لەبەرچاوگرتنی زیانەکانی زانکۆی ئەفسەریی سوپای پاسداران، نزیکەی 20 تا 25%ی کوژراوانی سووریا، خوێندەواریی زانکۆییان هەبووە، نزیکەی ٣٠% دبلۆمیان هەبووە و ئەوانەی تریش خوار دبلۆم بوون.
10 تا 15 کەس لە کوژراوەکانی ڕژیمی ئێران کە تا ئەمڕۆکە شناسایی کراون، لەدایکبوانی دەیەی ٧٠ی هەتاوی (90ی زایینی) بوون. دەرچوانی زانکۆی پەروەردەی پاسداڕیی ئیمام حوسێن، زیاترین ڕێژەی دەرچوانی زانکۆی کوژراو لە سووریا لەخۆ دەگرن.
لەناو کوژراوانی ئێران لە سووریا، ٥٠ بژاردەی زانکۆیی و خوێندکاری زانکۆ هەبوون. عەلی دەڕاجی، خوێندکاری شەهید بەهەشتی، مستەفا کەریمی کە لە ئەسڵدا ئەفغانـە و دەرچووی زانکۆی هونەری تارانە، لەناو ئەو خوێندکارانەدا بوون.
15 خوێندکاری زانکۆی ئازاد تا ئێستا چوونە سووریا و کوژراون.
10 تا 15 کەس لە کوژراوانی ئێرانی لە سووریا لەدایکبوانی دەیەی 70ی هەتاوین، ئەحمەد مەکیان، مەلا و لەدایکبووی 1374، خەڵکی ماهشەهر، محەمەدڕەزا دێهقان، خەڵکی تاران و لەدایکبونی 1374ی هەتاوی، عەباس دانشگەر کە یەکێک لە گەنجترین کوژراوانی سوپای پاسدارانی ئێرانە لەناو کوژراوانی ئەو تەمەنە دان.
Bas News-
