كۆمەڵی ئیسلامی داوا لە هەدەپە دەكات خۆ لە كاردانەوە بپارێزێت

كۆمەڵی ئیسلامی داوا لە هەدەپە دەكات خۆ لە كاردانەوە بپارێزێت


كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان راگەیێندراوێك لەبارەی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ بڵاوده‌كاته‌وه و، دەخوازێت بەپەلە‌ ئـازاد بكرێن، كێشه‌ و گرفته‌كانیش به‌ دیالۆگ و ئـاشتی چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئـه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئـیسلامیی كوردستان نیگه‌رانه‌ لە‌ ده‌ستگیركردنی پەرلەمانتار و هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ و، پێیوایه‌ ئـه‌م كاره‌ دۆخی توركیا و باكووری كوردستان ئـاڵۆز ده‌كات و كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه‌ بەگشتی و ئـومێدی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئـاشتی لاوازتر ده‌كات.

كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌خوازێت به‌په‌له‌ هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ ئـازاد بكرێن و كێشه‌ و گرفته‌كان به‌ دیالۆگ و ئـاشتی چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ده‌په‌ش خۆ له‌ هەر كاردانه‌وه‌یه‌ك بپارێزێت كه‌ باردۆخه‌كه‌ ئـاڵۆزتر بكات.

بەپێویستیشی دەزانێت‌ پارتی ئاكەپەی ده‌سه‌ڵاتدار و حكومه‌تی توركیا ئـه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كات زیاتر بیر له‌ چاره‌سه‌ری ئـاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد بكه‌نه‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان، جەختیش دەكاتەوە وەك كۆمەڵی ئیسلامی ده‌خوازن باردۆخی توركیا ئـارامبێ و هه‌موو پێكهاته‌كانی برایانه‌ پێكه‌وه‌ بژین.
rUDAW-
Top