سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: تەقینەوە و توندوتیژی بە هیچ جۆرێك گرفتە سیاسییەكان چارەسەر ناكات

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: تەقینەوە و توندوتیژی بە هیچ جۆرێك گرفتە سیاسییەكان چارەسەر ناكات

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ئاماده‌ی كرد و رایگه‌یاند، پەلامار و تەقینەوە و توندوتیژی كردەی ناڕەوان و بە هیچ جۆرێك گرفتە سیاسییەكان چارەسەر ناكات.



ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان تەقینەوەكەی شاری ئامەد ئیدانه دەكات

بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی 4ـی 11ـی 2016 لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە شاری ئامەد ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

وێڕای ئەوەی ئیدانەی ئەو كردەوەیە دەكەین، سەرەخۆشی لە قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.

ڕاشیدەگەیێنین كە پەلامار و تەقینەوە و توندوتیژی كردەی ناڕەوان و بە هیچ جۆرێك گرفتە سیاسییەكان چارەسەر ناكات.

لە هەمانكاتیشدا خزمەت بە دۆزی ڕەوای كورد و ئاشتی و پێكەوەژیان ناكات و ئاڵۆزی و گرفتی زیاتری لێ دەكەوێتەوە.
Payamner-
Top