گه‌رمیان : ڕووداوێكى هاتووچۆ 6 قوربانى لێده‌كه‌وێته‌وه
ڕائید عه‌لى جه‌مال قدوورى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕاىگه‌یاند " ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 4/11/2016، له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ خانه‌قین، له نزیك گوندى ساڵه‌ح ئاغا، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى جێب واز وه‌رگه‌ڕاوه و به‌وهۆیه‌وه ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 86 ساڵ به‌ناوى (ع. ك. م) گیانى له ده‌ست دا و 4 منداڵ و شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش برینداربوون كه هه‌موویان ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن".
گوتیشی "برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كراوه و یه‌كێكیان به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى كراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ئافره‌ته‌كه كه گیانى له ده‌ست داوه دایكى شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌یه و له ئێستادا به بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى ماده‌ى 24 ى یاساى هاتووچۆ شۆفێره‌كه به‌ندكراوه".
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان له‌كۆى 333 روداوى هاتووچۆ كه له ساڵى 2015 دا ڕوویانداوه، 49 روداویان له‌سه‌ر رێگاى كه‌لار ـ خانه‌قین بووه و به‌هۆیانه‌وه 8 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
باس‌نیوز
