سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە نیگەرانە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هیوادارین كە هەرچی زووترە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت و كۆتایی بە گرتن و دەستبەسەركردنی هاوسەرۆك و ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان بهێندرێت و گیراوە سیاسییەكانی ئەو پارتە ئازاد بكرێن. چونكە لە خزمەتی سەقامگیری و پێكەوەژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا نییە."
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ڕاگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
بڕیاری گیرانی هەردوو هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان و ژمارەیەك لە پارلەمانتارانی ئەو پارتە و دەستبەسەركردنیان لە لایەن حكوومەتی توركیا جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە. مەترسیی ئەوە هەیە كە كرداری لەمجۆرە ببێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخەكە و كێشەكان قووڵتر ببنەوە.
هیوادارین كە هەرچی زووترە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت و كۆتایی بە گرتن و دەستبەسەركردنی هاوسەرۆك و ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان بهێندرێت و گیراوە سیاسییەكانی ئەو پارتە ئازاد بكرێن. چونكە لە خزمەتی سەقامگیری و پێكەوەژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا نییە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
4ـی 11ـی 2016
باسنیوز
