قایمقامی شنگال: په‌كه‌كه دۆخی شنگال ئاڵۆزتر ده‌كات
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شه‌نگال ڕاگه‌یاند: "داوا له پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ین، شنگال چۆڵ بكه‌ن، چونكه ناكرێت ئه‌و شاره ببێته قوربانی سیاسه‌تی په‌كه‌كه و هه‌ر ڕۆژه و گرفتێك بۆ ئه‌و شاره دروست بكه‌ن".
قایمقامی شنگاڵ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "داوایان لێ ده‌كه‌ین شنگال چۆڵ بكه‌ن و نه‌یكه‌نه مه‌یدانی سیاسه‌تی خۆیان، ناشكرێت هه‌ر ڕۆژه و په‌كه‌كه له شنگال حزبێك دروست بكات، چونكه دۆخی شاره‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆیه مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه پێویست نییه".
باس‌نیوز
