هه‌ردوو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى كوردستان و عێراق هه‌وڵى هه‌ماهه‌نگى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ده‌ن
بۆ تاوتوێكردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى خوێندنى باڵا له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ، دكتۆر عبدالرزاق عبدالجلیل وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عیراقى فیدراڵ و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى هه‌ولێریان كردوو و له گه‌ڵ دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى زانكۆ كۆبونه‌وه.
دواى كوبونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوو وه‌زیر دووپاتیان كرده‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن له ته‌واوى عێراق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و له‌مه‌ودوا هه‌ماهه‌نگى زیاتر له بوارى خوێندنى باڵادا ده‌كه‌ین .
دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باَلا و و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عێراق گه‌یشتینه ئه‌وه‌ى لێژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ین تا به‌دواداچوون و تاوتوێكردنى له‌سه‌ر ته‌واوى كێشه‌كان .
هه‌وه‌رها هه‌ردووڵامان متمانه به زانكۆكانى بكه‌ین و كێشه‌ى متمانه بوون و نه‌بون به هه‌ندى زانكۆ كه له رووى كاگێرى و زانستى یه‌وه باش نین یه‌كڵاى بكه‌ینه‌وه تا قوتابى و خوێندكار زه‌ره‌مه‌ند نه‌بن .
Hawler-
