وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق هاوكاریكردنى ئاواره‌كانیان تاوتوێ كرد
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی كه‌ریم شنگالى وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و به‌به‌شداری ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌ری چه‌ند دامهزاروهیهكی تری په‌یوه‌ندار له حكومه‌تی عێراق و پارێزگاری نه‌ینه‌وا و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می تیمی باڵای راوێژكاری ئه‌نجام درا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه تیشك خرایه سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ، میكانیزمی كاركردنی تیمی ڕاوێژكاری هاوبه‌ش ، كۆكردنه‌وه و گه‌یاندنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان ، خێراتر كردنی پڕۆسه‌ی گه‌راندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان ، پاككردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان له مین و ته‌قه‌مه‌نیه چێنراوه‌كان ، دابینكردنی بودجه‌ی پێوست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپ و سه‌نته‌ره‌كانی پێشوازیكردنی ئاواره‌كان. گرنگترین پێشنیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مانه بوون .
یه‌كه‌م : خێراتركردنی گه‌یاندنی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كان و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ناوچه‌كانیان ئازادركاوه به‌ڵام ئاواره نه‌بوون .
دووه‌م : جه‌خت كردنه‌وه له باشتركردنی ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له گه‌یاندنی هاوكاری و كۆمه‌ك.
سێیه‌م : دابینكردنی بودجه‌ی پێوست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی پێشوازی.
چواره‌م : ئاماده‌كرنی راپۆرتێك له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئازادكراون و مینڕێژكراون، پێداویستیه‌كانی پاككردنه‌وه‌یان.
پێنجه‌م ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی بازرگانی به دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشن و ئێستا ئازادكراوون.
Kurdistan-
