پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى داعش و له گوندى باتنایێ سه‌ربه تلسقۆف گه‌وره‌ترین تونێڵى داعش دۆزرایه‌وه
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له راماڵینى پاشماوه‌ى تیرۆریستانی داعش له گوندى باتنایێ له میحوه‌رى تلسقۆف به‌رده‌وامن و ئه‌مڕۆیش گه‌وره‌ترین تونێلى تیرۆریستانی داعشیان دۆزییه‌وه كه تیرۆریستان بۆ خۆپاراستن له هێرشى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروستیان كردبوو ، جگه له‌وه‌ی كه تیرۆریستانی داعش به سه‌دان خانووی هاووڵاتییان بۆمبڕێژكردووه و سه‌دان مینیان تێدا چاندووه.kurdistan-
