لەم مانگەدا رێنمایی ناونووسین بۆ پڕۆسەی حەج و عەمرە دەست پێ دەکا
بڕیارە لەم مانگەدا وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە شێوازێکی نوێ پڕۆسەی ناونوسین بۆحەج دەست پێ بکات.
"نەبەز ئیسماعیل" بەڕێوەبەری راگەیاندن و گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە باسنیوزی راگەیاند، لەم مانگەدا رێنمایی تازەی بۆ پڕۆسەی حەجکردن دەردەچێت و ناونووسین دەست پێدەکات، گوتی: لەم مانگەدا بە شێوازێکی تازە رێنماییی بۆ پڕۆسەی حەج و عەمرەی ئەمساڵ(٢٠١٦-٢٠١٧) دەردەکرێت و ناونووسین دەست پێدەکات.
ئاماژەی بەوە دا، پڕۆسەی حەج کردن و ناونووسین گۆڕانکاری تێدا دەکرێـت و وەکو پێشووتر نابێت، گوتیشی: بەم نزیکانە وەزارەتی ئەوقاف لە رێگەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی وردەکاریەکانی پڕۆسەکە بۆ ھاوڵاتیان دەخاتەڕوو.
پێشووتر بە یەکجار بۆ چەند ساڵێک تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدران بەڵام بەرپرسەکەی وەزارەتی ئەوقاف روونی کردەوە لەمەودوا ساڵانە تیروپشک ئەنجام دەدرێت.
Payamner-
