دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ٨٣٣ منداڵی بێباوک لە دھۆک دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی بێباوک لە ھەرێمی کوردستان، بەھاوکاری لەگەڵ دەوڵەمەندان و سەرمایەدارو کەسایەتیەکانی کوردستان، بڕی لەسنوری پارێزگای دھۆک و دەوروبەری بڕی (١٦٦.٦٠٠ $) دۆلاری ئەمەریکی وەک ھاوکاری چوار مانگی ٨٣٣ منداڵی بێباوک دابەش دەکات.
ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەمەند و سەرمایەدارو کەسایەتیەکانی کوردستان، بۆ منداڵانی بێباوک لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان، بڕی (٩٢٨.٦٠٠ $) دۆلاری ئەمەریکی بەسەر ( ٤٦٤٣) منداڵی بێباوک (ئازیز) لەسەرتاسەری کوردستاندا دابەش دەکات کە ھەر منداڵێک موچەی چوار مانگ کە دەکاتە بڕی ٢٠٠ $ی ئەمەریکی وەردەگرێت. لەچوارچێوەی ھەڵمەتەکانی دابەشکردندا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان، لەسنوری پارێزگای دھۆک و دەوروبەری(٨٣٣) منداڵی بێباوک (ئازیز) دەگرێتەوەو بڕی (١٦٦.٦٠٠ $) دۆلاری ئەمەریکی بەسەریاندا دابەش دەکرێت.
موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھاوکاری لەگەڵ کەسایەتی و خێرومەندو سەرمایەدارانی ھەرێمی کوردستان دەستکراوە بە دابەشکردنی ھاوکاری ٤ مانگی ساڵی ٢٠١٦ بەسەر منداڵانی ئازیز لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا. ھەروەھا رایگەیاند: زۆر سوپاسی خاوەن کۆمپانیاو سەرمایەداران و خێرومەندو کەسایەتیەکان دەکەین کە بەردەوام ھاوکارو پاڵپشتی پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆژەکانی تری دەزگا دەکەن و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.
Payamner-
