سیروان بارزانى: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ناوچانه ناكشێینه‌وه كه ڕزگاریان ده‌كه‌ین
لیوا سیروان بارزانى، فه‌رمانده له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له نزیك موسڵ و سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێر_مه‌خموور، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى "حه‌ده‌س"، ڕای گه‌یاند :" پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه و هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر هێڵى به‌رگرى داعش، كارئاسانی بۆ پێشڕهویكردنى سوپای عێراق، كرد".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه نیمچه ڕووخانێك له ڕیزه‌كانى داعش له موسڵ درووست بووه، گوتیشی :" زانیاریمان پێگه‌یشتووه كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادى، له ناو شارى موسڵه".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه به‌هۆى نزیكبوونه‌وه له شارى موسڵ، سستییه‌ك له پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا هه‌یه، گوتیشی :" ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئامانجى دیاریكراو بۆ پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌غدا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییدا هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى یه‌كه‌م له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیش، له ئاستێكى زۆر به‌رزدا بوو".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌توانن بگه‌نه هه‌ر شوێنێك كه ئامانجیان بێت، ئامانجه‌كانیش له ناو شارى موسڵ، ته‌نها ناوچه كوردییهكانه، گوتیشی :" ئه‌سته‌مه هێزى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بكشێته‌وه كه له‌ده‌ست داعش ڕزگارى ده‌كات، چونكه قوربانییه‌كانى زۆرى داوه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه، بۆیه ده‌ستیان لێ هه‌ڵ ناگرێت".
bas news -
