چه‌ند لێژنه‌یه‌ك له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دروست ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه (2016/11/3)، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، بڕیاردرا چه‌ند لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوانیان دروست بكرێت.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵای كوردستان، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی ڕه‌سمی وه‌زیرێكی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێراقییه بۆ كوردستان، هیوام ئه‌وه‌یه ئه‌مه سه‌ره‌تاییه‌كی باش بێت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر هیله گشتی و ستراتیژییه‌كانی داهاتووی نێوانمان ڕێككه‌وین".
د.عه‌بدولڕه‌زاق عه‌بدولجه‌لیل، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراق، له كۆبونه‌وه‌كه گوتی: "هیوادارم ئه‌م سه‌ردانه‌مان ده‌رگای خێر به‌ره‌و ڕووی هه‌ردوو لامان بكاته‌وه، بۆیه ئیستا ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان بۆ داهاتووی خوێندنی باڵا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، چونكه گه‌شه‌پێدانی وڵات و كۆمه‌ڵگه له خویندنی باڵا‌و په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێ ده‌كات".
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ، بڕیاردرا، بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌شیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كیشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق دا، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی دانپیانان به‌زانكۆكانی یه‌كتر، دۆخی دارایی مامۆستایان، پرۆگرامه‌كانی خوێندن، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش و سه‌رپه‌رشتیاری هاوبه‌ش، سوود وه‌رگرتن له توێژینه‌وه و نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرای یه‌كتر، هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له‌و زهمالاتانهی پێشكه‌ش به عێراق ده‌كرێت، كرا.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كاندا، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی هه‌ردوو وه‌زیر، لێژنه‌یه‌كی باڵا پێكهێنانی (٧) لێژنه‌ی پسپۆڕیش درا.
باسنيوز
