هه‌رێمى كوردستان و بەغدا له بوارى خوێندنى باڵادا هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن
لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتە کە "هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگیى گۆڕینى ئه‌و یاسا عیراقییانه كرده‌وه كه له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشووى عیراقه‌وه هێشتا كاریان پێده‌كرێت و له زۆر بواردا بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى ئاستى خوێندنى باڵا له عیراق."
دەقی ناوەرۆکی دیدارەکە:
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3/11/2016 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له د. عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لعیسا، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى عیراقى فیدارڵ كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها پێزانینى خۆى بۆ سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئه‌م سه‌ردانه‌ى دواى كه‌متر له سێ مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونى به نیشانه‌ى خواستى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له هه‌رێمى كوردستان و عیراق ده‌ربڕى.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارى و ههماههنگییهكن له‌پێناو بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له هه‌رێم و عیراق و به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى خوێندنى باڵا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنى باڵایشى به كلیلى گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه و وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
هاوکات وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى عیراق، وێڕاى سوپاسكردنى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، دووپاتى كرده‌وه كه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى باش له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌نێكى هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه كه ده‌كرێ هه‌ردوو وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش له هه‌رێمى كوردستان و عیراق تیایدا ئه‌ندام بن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌كه له وه‌زیرى خویندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى هه‌رێمى كوردستان و بریكارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى عیراق ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگیى گۆڕینى ئه‌و یاسا عیراقییانه كرده‌وه كه له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشووى عیراقه‌وه هێشتا كاریان پێده‌كرێت و له زۆر بواردا بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى ئاستى خوێندنى باڵا له عیراق، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خدانى زیاتر به خوێندنى پیشه‌یى و به‌ره‌وپێشبردنى، وه‌ك پێوستییهكى گرنگى عیراق و هه‌رێمى كوردستان؛ كرده‌وه.
باس‌نیوز
