نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا: ئەمڕۆ بە کردار بەرەو سەربەخۆیی دەڕۆین
بهپێی زانیارییهكانى هێمن میرانى، یهكێك له بهشداربووانى سیمینارهكه، لەو سیمینارەدا کە جێگری سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی سکوڵ و مامۆستایان و قوتابیانی بەش و ژمارەیەکی دیاری خوێندکارانی کورد ئامادەی بوون، دلاوهر ئاژگەیی تیشکی خستە سەر بژاردەکانی بەردەم کورد لە پەیوەندی بە ئایندەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا و ئاماژەی بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی وەکو یەکێک لە بژاردە لە پێشەکان کرد.
دلاوهر ئاژگهیی، گوتیشی :" سەربەخۆیی چیتر خەون نییە، ئەمڕۆ بە کردار بەرەو سەربەخۆیی دەڕۆین".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا تیشکی خستەسەر هەڵوێستی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و بلۆکەکانی پارلەمانی ئەوروپا دەربارەی پرسی سەربەخۆیی کوردستان.
سیمینارهكه كه لە لایەن د. ماریانا خاروداكی، رێخراو و پێشكەشكرا، بە گفتوگۆیەکی چڕی ئامادەبوان دەوڵەمەند کرا.
باسنيوز
