نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا: ئەمڕۆ بە کردار بەرەو سەربەخۆیی دەڕۆین

 نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا: ئەمڕۆ بە کردار بەرەو سەربەخۆیی دەڕۆین
ئێوارەی رۆژی سێشەممە ١ـی تشرینی دووه‌م، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا لە رێگەی سکایپەوە سیمینارێکی بۆ سکولی مێژوو، یاسا و پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکانی زانکۆی لیستەر پێشکەش کرد و تیایدا ڕای گه‌یاند، كه‌ سەربەخۆیی چیتر خەون نییە، ئەمڕۆ بە کردار بەرەو سەربەخۆیی دەڕۆین.

به‌پێی زانیارییه‌كانى هێمن میرانى، یه‌كێك له‌ به‌شداربووانى سیمیناره‌كه‌، لەو سیمینارەدا کە جێگری سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی سکوڵ و مامۆستایان و قوتابیانی بەش و ژمارەیەکی دیاری خوێندکارانی کورد ئامادەی بوون، دلاوه‌ر ئاژگەیی تیشکی خستە سەر بژاردەکانی بەردەم کورد لە پەیوەندی بە ئایندەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا و ئاماژەی بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی وەکو یەکێک لە بژاردە لە پێشەکان کرد.

دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، گوتیشی :" سەربەخۆیی چیتر خەون نییە، ئەمڕۆ بە کردار بەرەو سەربەخۆیی دەڕۆین".

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا تیشکی خستەسەر هەڵوێستی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و بلۆکەکانی پارلەمانی ئەوروپا دەربارەی پرسی سەربەخۆیی کوردستان.

سیمیناره‌كه‌ كه‌ لە لایەن د. ماریانا خاروداكی، رێخراو و پێشكەشكرا، بە گفتوگۆیەکی چڕی ئامادەبوان دەوڵەمەند کرا.















باسنيوز
Top